بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمشەو كاریگەریی دابارین لاوازدەبێت و تەنها كەمێك نمەباران لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی دەبێت لەگەڵ بوونی تەم لە كاتەكانی بەیانی زوودا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بۆ ئەمشەو كاریگەریی دابارین لاوازدەبێت تەنها كەمێك نمەباران لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی دەبێت لەگەڵ بوونی تەم لە كاتەكانی بەیانی زوودا و لە هەندێك لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك .
بارانی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم:
سلێمانی 1.8 ملم
چەمچماڵ 1.0 ملم
زاحۆ 0.1 ملم
ئاكرێ 7.4 ملم
ئامێدی 1.4 ملم
مانگیش 0.8 ملم
هەڵەبجە 0.8 ملم
بازیان 7 ملم
دەربەندیخان 0.8 ملم
میدان 4.4 ملم
حاجی ئۆمەران 0.2 ملم