مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، لە رۆژی چوارشەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی شایستەی دارایی مانگی 11ی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ لە چەند پەروەردەیەكدا دەكرێت.

عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەی داهاتووەوە لە بەشێك لە پەروەردەكاندا دەست بە دابەشكردنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 11ی ساڵی رابردوو دەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان لە بەشێك لە پەروەردەكاندا لیستەكانیان ئامادەكراوە و چاوەڕوانی بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەكان دەكرێت كە دەست بە دابەشكردنی شایستە داراییەكەیان بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم فەرمانبەران
تایبەتە بە ڕێكخستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری ڕێكخستنەوەی ڕاژە سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دەگرێتەوە، جەختیشدەكاتەوە پەیكەربەندیی ئەنجومەنی ڕاژە…
Total
0
Share