بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو پاراستن و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێكان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەراوێزی سێیەمین رۆژی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ ستیفن بیگن، جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و جێگری سەرۆكی كۆمپانیای بۆینگ كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریكارییەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان، عێراق و ئەمریكا جەختیلێكرایەوە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و كاركردنی پێكەوەیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەكاندا.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ، پەرۆشیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ یەكخستنی هەوڵە سیاسی و دیبلۆماسییەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی سیاسی لە ناوچەكە دووپاتكردەوە و رایگەیاند، “هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو پاراستن و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێكان، نامانەوێت خاكەكەمان ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكان و ئاسایشی خەڵكەكەمان بكەوێتە مەترسییەوە”.

لە بەرامبەردا ستیفن بیگن بەڕێزەوە هەوڵ و هەنگاوەكانی سەرۆك مام جەلالی بۆ پاراستنی تەبایی و ئاسایشی عێراقی وەبیرهێنایەوە و وتی، “خۆشبەختم لە سەردانەكانمدا بۆ عێراق لە نزیكەوە سەرۆك مام جەلالم بینیووە و گفتوگۆمان لەبارەی پرۆسەی سیاسیی وڵاتەكە كردووە”.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە: دابەشكردنی ئاوی ماڵان دەستیپێكردووەتەوە

بابەتی دواتر

مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، هەموو خەڵکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە داوای خزمەتگوزاریی و خۆشگوزەرانیی دەکەن. رێککەوتنی نێوان هەرێم و…
زیاتر ببینە

سێ تیرۆریست لە سلێمانی دەستگیركران

ئاسایشی سلێمانی و هەواڵگریی عێراق سێ تیرۆریستیان لە سلێمانی دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share