وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “بۆ ناردنی کاروانی دووەمی نەوتی حکومەتی عێراق وەفدێکی وەزارەتەکەمان لە بەغدادە”.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، “وەفدێکی وەزارەتمان بۆ ناردنی کاروانی دووەمی نەوتی سپیی ماڵانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامەکانیان ئەرێنی بوو لەسەر ناردنی کاروانی دووەمی نەوتی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان”.
دەشڵێت، “وەفدەکەی وەزارەت بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەت سەبارەت بە ناردنی بەشە نەوتی هەرێم سەردانی بەغدادی کردووە و دوای ئەوەی دابەشکردنی کاروانی یەکەم بەرەو کۆتایی دەچێت”.