بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بڵاوکردەوە و نرخی دۆلار کەمێک دابەزی

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکە زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە و نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق دابەزیووە بۆ 152 هەزار دینار.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، 213 ملیۆن و 672 هەزار و 851 دۆلاری خستەبازاڕەوە و لەو بڕەش 199 ملیۆن و 82 هەزار و 851 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و 14 ملیۆن و 590 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستووەتەبازاڕەوە.

نرخی دۆلاری ئەمریکی لە ئێستادا بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینیووە، بەجۆرێک لە بەیانیدا کاتی کردنەوەی بازاڕەکان 100 دۆلار بەراورد بە 152 هەزار و 300 دینار ماڵەیە پێوە دەکرا، لە ئێستادا 100 دۆلار هاوتای 152 هەزار دینارە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتیی زانایان: زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت

وتەبێژی یەکێتیی زانایان، رایگەیاند، زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت. د. عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی…
زیاتر ببینە

حكومەت بە بازرگانانی قەرزدار ناوێرێت.. وا بڕوات وەرگرتنەوەی قەرز لە سەرمایەداران 100 ساڵی دەوێت

سەرمایەدار و بازرگانانی هەرێمی كوردستان نزیكەی 905 ملیار دینار قەرزاری حكومەتن، كە پێشتر و لەچوارچێوەی “قەرزی ئاسانكاری”دا وەریانگرتووە،…
Total
0
Share