بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە کشتوکاڵی سلێمانی: زیادبوونی نرخی ئالیک هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی مریشکە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، داخرانی گەرووی هورمز پەیوەندیدار نییە بە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک، بەرزبوونەوەی نرخی ئالیک لە جیهاندا هۆکاری سەرەکییە.

جەمال حسێن، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئیستای ڕاگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی مریشک بەشێوەیەکی سەرەکیی پەیوەندیی بە داخرانی گەرووی هورمزەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە زیادبوونی نرخی ئالیکەوە، کە بە گشتی لە جیهاندا نرخەکەی بۆ هەر تۆنێک، 150 بۆ 200 هەزار چووەتەسەری.

باسی لەوەشکرد، هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە لە چەند مانگی پێشوودا بەهۆی دابەزینی لە ڕادەبەدەری نرخی مریشکەوە، بەشێکی زۆر لە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان تووشی زیان بوون و مریشکیان نەخستەوە ناو کێڵگەکانیان.

دەشڵێت، هاوکات، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی هۆکارێکی دیکەبوو، چونکە بەشی زۆری خاوەن کێڵگەکان، لە پڕۆژەکانیان غازی LPG بەکاردەهێنن و ڕوونە لە ماوەکانی پێشوو بەردەست نەبوو، ئەوەشی هەبوو نرخی زۆر بەرزبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: هەرکەسێک سکاڵا لە ماتۆڕسکیلێکی بێسەرەتا بکات دەستی بەسەردا دەگرین

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ناتوانین کۆڵان بە کۆڵان بەدوای ماتۆڕسکیلەوە بین، بەڵام هەرکەسێک سکاڵا لە ماتۆڕسکیلی بێسەرەتا تۆماربکات،…
Total
0
Share