ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کڕیوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

ژمارەیەک لەو کەسانەی ئۆتۆمبێلیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کڕیوە، لە شاری هەولێر لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلەکان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەی نزیکەی 10 مانگە ژمارەیان بە ئۆتۆمبێلەکانمان نەداوە و تۆمار ناکرێن، رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆمان پێیە، بەڵام وەزارەتی دارایی واژۆی لەسەر ناکات.

وتیشی، ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان 68 ئۆتۆمبێلن، لە ساڵی 2016 ەوە نەتەوە یەکگرتووەکان دەیانفرۆشێت و تۆماردەکرێن، بەڵام ئەمساڵ وەزارەتی دارایی رایگرتووە و ئێمەش پارەمان داوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوە گرفتی بۆ دروستکردوون و بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بێژمارەن رووبەڕووی سزا و پێبژاردن دەبنەوە.

 

بابەتی پێشتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەم هەفتەیە راگەیەندرا

بابەتی دواتر

فایەق زێدان: جگە لە هەرێمی کوردستان بیرۆکەی دروستکردنی هەرێمی دیکە لە عێراق رەتدەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share