سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هەڵمەتی پاککردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی ناو شاری سلێمانی بەردەوامە”.
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “لە ئەنجامی بارانبارین و دروستبوونی لافاو، قوڕ و لیتە و بەرد و دار لە شەقام و کۆڵانەکان کۆبووبووەوە، بەڵام تیمەکانمان لە بەشە پەیوەندیدارەکانی شارەوانیمان لەگەڵ کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک سەرەڕای پشووی رەسمی بەردەوامبوون لە پاککردنەوەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و هەردوو گەڕەکی قڕگە و تاسڵوجە”.
جەختلەوە دەکاتەوە کە هەڵمەتەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ پاککردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی ناو شار بەردەوامی دەبێت.