پەرلەمانتارێك: حكومەتی عێراق دەیەوێت ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوابخات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “حكومەتی عێراق داوای وردەكاریی لیستی مووچە و میلاكات لە هەرێمی كوردستان دەكات، دەشڵێت، ” تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە ئەو پارەیەی كە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەدەكرێت دوادەكەوێت”.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق لە “بیانوو” دەگەڕێت و دەیەوێت ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوابخات و پێیانووایە ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم لە 700 هەزار مووچەخۆر تێپەڕناكات لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن مووچەخۆری هەیە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە ئەو پارەیەی كە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەدەكرێت دوادەكەوێت”.

بابەتی پێشتر

شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر هەمووان پێكەوە لە پێناو یەكترقبووڵكردن هەوڵ نەدەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر هەمووان پێكەوە لە پێناو چەسپاندنی خۆشەویستی و یەكترقبووڵكردن هەوڵ نەدەین.…
زیاتر ببینە

زەردەشت رەفیق: شارەوانیی سلێمانی زەوی ئامادەیە و هەر وەزارەتێك رێكارەكانی تەواوبوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانیدا دابەشدەكرێت

بەرپرسێكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەيەنێت، شارەوانیی سلێمانی زەوی ئامادەكردووە و هەر وەزارەتێك رێكارەكانی تەواوبوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانیدا دابەشدەكرێت. زەردەشت…
Total
0
Share