بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە: پڕۆژەی ئاوی (بۆگد-کۆیە) کەوتەوەکار

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “پڕۆژەی ئاوی (بۆگد-كۆیە) كەوتەوەكار و سبەینێ دەستدەكرێتەوە بە دابەشكردنی ئاوی پاكی ماڵان”.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە ئاماژە بەوە دەکات، “دوای ئەوەی كاتژمێر 10:30ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پڕۆژەی ئاوی (بۆگد-كۆیە) وەستێنرا و دابەشكردنی ئاوی پاكی ماڵان لە بەشێك لە گەڕەكەكان وەستێندرا بەهۆی لێكترازانی بۆرییەکی هێڵی گواستنەوەی ئاو بۆ سەنتەری قەزای كۆیە، لە كەشێكی باراناویدا هەر ئەمڕۆ، تیمەكانی چاكسازی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان سەرجەم بۆرییەکانیان چاککردەوە”.

دەشڵێت، “ئێستا ئاوی پاك گەیەندرایەوە سەنتەری قەزای كۆیە و دەستكراوە بەگلدانەوەی ئاو لە حەوزە سەرەكیەكانی  هەیبەسوڵتان و كێلە خوارە، هاوکات سبەینێ کە دەکاتە 15ی شوباتی 2024 دەستدەكرێتەوە بە دابەشكردنی ئاو پاكی ماڵان”.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە جەختلەوەش دەکاتەوە، “دابەشكردنی ئاوی پاكی ماڵان لەو گەڕەك و ماڵانەوە دەستپێدەكاتەوە كە ئەمڕۆ نۆرە ئاویان بووە و وەریانەگرتووە”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر و هاوپەیمانان تیرۆریستێك دەستگیردەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 13 بەنزینخانە سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپەوە و دەستكاریكردنی كوالێتییەكەی سزادران، سێ بەنزینخانەش بەهۆی دووبارەكردنەوەی سەرپێچییەكەیان، ناوەكانیان بڵاوكراوەتەوە.…
Total
0
Share