ڤیدیۆ.. سوپای پاسداران “بە گریمانەیی” هێرشیکردەسەر بنکەیەکی ئەتۆمیی ئیسرائیل

سوپای پاسداران لە چێوەی مانۆڕی سەربازیی “پێغەمبەری ئەعزەم” بە گریمانەیی هێرشیکردەسەر بنکەی ئەتۆمیی “دیمۆنا” لە ئیسرائیل.

سوپای پاسداران لە شوێنێکی دوور لە نیشتەجێبوون، بنکەیەكی ئەتۆمیی هاوشێوەی بنکەی “دیمۆنا”ی ئیسرائیلی دروستکرد و بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشیکردەسەر بنکەکە.

سوپای پاسداران ئاشکرایکردووە، “لە هێرشەکەدا 16 مووشەکی بالیستی بەکارهاتوون، لەگەڵ پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، بەوانە هێرشکراوەتەسەر بنکە گریمانەییەکە”.

سوپای پاسداران دەڵێت، “توانای هەیە بەشێوەی ڕاستی، هەمان هێرش  ئەنجامبدات و مووشەک و فڕۆکەکان وەک خۆیان بنێرێتەسەر بنکەی دیمۆنا”.

جگە لە مووشەکە بالیستییەکان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان توانای فڕینیان لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل نییە، لەم ڕاستییەوە ئەوە دەسەلمێندرێت کە ئەگەر هێرشەکە بەڕاستی ئەنجامبدرێت، ئەوا دەبێت خاکی عێراق یان سوریا بۆ ئەو پرسە بەکاربهێنێت.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا و خۆرئاوا هۆشداری بە یەكتر دەدەن و پوتین دەڵێت: بۆ وەڵامدانەوەیان پرس بە شارەزایانی سەربازی دەكەم

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی: ھیچ کەس لەسەروو یاساوە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: له‌رۆژانی جه‌ژندا 150 شوێن به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه‌ و چوار شوێن داخراون

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رۆژانی جەژنی قورباندا زیاتر له‌ 150 شوێنیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌ و ‌به‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش توانراوه‌…
زیاتر ببینە

دوای دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان چۆن شوێنی پڕ دەکرێتەوە؟

 بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان ڕێوشوێنەکانی پڕکردنەوەی کورسی پەرلەمان لە ئەگەری دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارێک…
Total
0
Share