ئاكرێ.. لافاو چووە ناو ماڵێك و ماڵێكی دیكەش سووتا

شەوی رابردوو دوو رووداوی جیای سووتانی ماڵ و ئاو چوونە ناو ماڵێكی دیكە لە ئاكرێ روویاندا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایگەیاند، شەوی رابردوو لە دوو كاتی نزیك لە یەكدا دوو رووداو بووە، یەكەمیان لە گەڕەكی (سارمیێ) ئاگر لە ماڵی هاوڵاتییەك بەربوو.

تیمەكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكرد.

دەشڵێت، لە ناحیەی دینارتە-ش، بەهۆی بارانبارینەوە ئاو چووە ناو ماڵێكەوە و، تیمەكانیان گەیشتنە ماڵەكە و دۆخەكەیان كۆنتڕۆڵكرد.

بەپێی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ زیانەكان تەنها ماددی بوون.

بابەتی پێشتر

بەهۆی هەورەبروسکەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون

بابەتی دواتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێژەی سەوزایی لە سلێمانی 19.6ـە

بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی رووبەری سەوزایی لە شارەکەدا خستووەتەڕوو و ئاشکرایکردووە، ئێستا رووبەری سەوزایی بووە بە 19.6%. لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share