بۆ یەکەمجار لە ماوەی دوو ساڵدا؛ نرخی خۆراک لە بەریتانیا دادەبەزێت

ئامارە فەرمییەکانی بەریتانیا دەریانخستووە، هەڵاوسانی بەریتانیا لە مانگی یەکدا بە رەێژەی 4% جێگیربووە، لە کاتێکدا دابەزینی نرخی خۆراک یارمەتیدەر بووە بۆ قەرەبووکردنەوەی بەرزبوونەوەی تێچووی وزە.

بە گوێرەی ئاماری ئەمڕۆ چوارشەممەی فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی، دابەزینی نرخی خۆراک مانگانە بە رێژەی 0.4% یەکەمجارە لە مانگی ئەیلولی 2021ەوە بەم جۆرە رووبدات.

ئەوەش دوای ئەوەی بانکی ئینگلتەرا توانی تێژەی هەڵاوسان لە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی چوار دەیەدا کەم بکاتەوە کە لە سەدا 11ی تێپەڕاندووە، بە بەرزکردنەوەی بەهێزی رێژەی سوودی سەرەکی لە نزیک سفرەوە بۆ 5.25%.

 

بابەتی پێشتر

بەکتریایەکی مەترسیدار لە نەجەف بڵاوبووەتەوە

بابەتی دواتر

عێراق و سعودیە هەماهەنگیی دوولایەنە بۆ پاراستنی سەقامگیری بازاڕی نەوت بە گرنگ دەزانن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share