سێ هەڵبژاردن لە ئیندۆنیزیا دەستیپێكرد

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی، پەرلەمانی و خۆجێیی لە نزیكەی 800 هەزار ناوەندی دەنگدان لە ئیندۆنیزیا دەستیپێكرد.

كاتژمێر 7ی بەیانیی ئەمڕۆ ناوەندەكانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا كرانەوە و، داوا لە نزیكەی 205 ملیۆن دەنگدەری وڵاتەكە كرا روویان لێبكەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ، نوێنەرانیان لە پەرلەمان و نوێنەران لە ئەنجومەنە خۆجێیەكان.

برابوو سوبیانتۆ-ی وەزیری بەرگریی و جەنەڕاڵی خانەنشین خاوەن زۆرترین چانسە بۆ شوێنگرتنەوەی جۆكۆ ویدۆدۆ بۆ سەرۆكایەتیی وڵاتەكە.

بڕیارە هەڵبژاردنەكە تەنها شەش كاتژمێر بخایەنێت.

سەرەڕای سەرۆكی نوێیان، ئەندۆنیزییەكان پەرلەمانتارانی نوێ هەڵدەبژێرن كە ژمارەیان 580 پەرلەمانتارە، جگە لە 20 هەزار ئەندام لە ئەنجومەنە خۆجێیەكان.

بابەتی پێشتر

کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کێن؟

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: تائێستا چارەنووسی 2800 ئێزدی نادیارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو…
Total
0
Share