بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەستدرێژیكردنە سەر خەڵك و مافەكانیان هێڵی سوورە

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، بۆ ئێمە پاراستنی ژیانی خەڵك و ئارامیی كوردستان لەهەموو شتێك پیرۆزترە و دووپاتیشیدەكاتەوە، دەستدرێژیكردنە سەر خەڵك و مافەكانیان هێڵی سوورە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەکانی حزبەكەی کۆبووەوە و، ستایشی رێكخستنەكانی یەكێتی كرد بۆ بەجێگەیاندنی ئەركە حزبییەكان و وتی، “بەرپرسیارێتیی هەموو یەكێتییەكانە لەهەر پلە و پایەیەكدا بن كار بۆ خزمەتی كوردستان و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان بكەن”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەشی وت، یەكێتی بەرپرسیارە لە ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان، بۆیە دەبێت سەرجەم ئۆرگانەكان لە خزمەت خەڵك و گەیاندنی داواكارییەكانیاندا بن.

وتیشی، “بۆ ئێمە پاراستنی ژیانی خەڵك و ئارامیی كوردستان لەهەموو شتێك پیرۆزترە، بۆیە جارێكیتر دووپاتیدەكەینەوە هەر لێپرسراوێک لەهەر بەرپرسیارێتییەكی حزبی، حكومی و ئەمنیدا بێت و ناونیشانەكەی بۆ بەرژەوەندیی تایبەت بەكاربهێنێت، لێپێچینەوەی توندی لەگەڵ دەكەین و رادەستی یاسای دەكەین”.

سەرۆكی یەكێتی روونیشیكردەوە، دەستدرێژیكردنە سەر خەڵك و مافەكانیان هێڵی سوورە و یاساشكێنی قبووڵكراو نییە، بۆیە ئەركی هەموو یەكێتییەكە پارێزەری ژیان و گوزەرانی خەڵك بێت و هەموو هەوڵێكیان لەپێناو چاكەی گشتیدا بێت.

لە کۆبوونەوەکەدا كە رەفعەت عەبدوڵا و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، سەرکەوت زەکی، لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن راپۆرتێكی لەبارەی راسپاردە و پێشنیارەكانی دووەمین كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستن خستەڕوو و شێوازی رێكخستنەوەی ئۆرگانەكانی روونكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەهێنرێتەوە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران واژوو بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆدەکەنەوە. چرۆ…
Total
0
Share