دیلان غەفور: راکان جبوری ناتوانێت ببێتەوە بە پارێزگاری کەرکوک

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ کوردە و راکان جبوری ناتوانێت ئەو پۆستە وەربگرێتەوە.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ جەختکردنەوەمان لەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردە و سازشی لەسەر ناکەین، بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە، راکان جبوری ناتوانێت ببێتەوە بە پارێزگار.

دەشڵێت، “بەپێی یاسا پێویستە ئەو کەسەی ئەو پۆستە وەردەگرێت تەمەنی لە 60 ساڵ زیاتر نەبێت، بەو پێیەش راکان جبوری بۆی نییە ببێتەوە بە پارێزگار”.

 

بابەتی پێشتر

عێراق هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای هەرێم دادەمەزرێنێت

بابەتی دواتر

لە پەروەردەیەکی دیکە پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك بەرزبووەوە

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك لە بازاڕدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و نرخی یەك كیلۆ مریشك…
Total
0
Share