بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان هاوڵاتییان لە بارەی رێگای سەرەکی کەلار-خانەقین ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “کاری تێدا دەکرێت”.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات، “ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە کە رێگای سەرەکی (کەلار – خانقین، پەروێزخان) لە زاڵگەی ساڵح ئاغا تاکو ناو شارەدێی ساڵح ئاغا لە لایەن تیمەکانی بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی کەلارەوە کاری تێدا دەکرێت”.