ژینگەی گەرمیان: ئەو کۆمپانیایەی چەند درەختێکی بڕیبووەوە درا بە دادگا

فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، “ئەو کۆمپانیایەی ژمارەیەک درەختی بڕیبووەوە دراوە بە دادگا”.

لەبارەی بڕینەوەی ژمارەیەک درەخت لەلایەن کۆمپانیایەکەوە، فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، “لیژنەی بەدواداچوونی ژینگەیی لە فەرمانگەکەمان سەردانی ئەو شوێنەی کرد کە تێیدا لەلایەن کۆمپانیایەکی بواری نیشتەجێبوونەوە ژمارەیەک درەخت بڕدرابوونەوە”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “سەبارەت بەو بابەتە نووسراومان ئاڕاستەی دادگای بەرایی کەلار کردووە بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودە ژمارەیەک درەخت لەسەر شۆستەی شەقامی سەرەکی بەردەسور لە کەلار لەلایەن کۆمپانیایەکی بواری نیشتەجێبوونەوە بڕدرابوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی:
خەمباربووین بەوەی هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و هاوکارە باشەکەتمان پێگەیشت

کۆڵۆنێڵ هانس راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا، پەیامێكی بۆ كۆچی دوایی فەرماندە ئاكام عومەر ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی…
Total
0
Share