به‌بڕی زیاتر له ‌187 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با لە سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “له ‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانماندا و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8٪ی كاره‌با و به‌بڕی زیاتر له‌ 187 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با لە سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت”.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانیدا هاتووە کە، “پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ دانانی دوو گۆڕەری 400 كه‌ی ڤی ئه‌ی بۆ یارمەتی هه‌ردوو محاویله‌ی ژماره 28 و 29 له‌فیده‌ری 173ی وێستگه‌ی چوارباخ بۆ گه‌ڕه‌كی قالاوا، هەروەها دانانی دوو گۆڕەری یارمەتیدەر بۆ گۆڕەری 13، فیده‌ری 21 له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی گۆڕەری 13 له ‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/خۆرئاوا”.

‌دەشڵێت، “بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له 187 ملیۆن و 226 هەزار و 500 دینار و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واوبکرێت.

بابەتی پێشتر

نزیکەی 30 ساڵ خاڵە فەرەجی نۆکاو خزمەتی هاوڵاتییان و گەشتیارانی سلێمانی کرد

بابەتی دواتر

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی شۆفێریکردن لە شەقامێک هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share