تەرمی گەنجە خنكاوەكەی سۆران دۆزرایەوە

دوا خنكانی لەگەڵ برایەكیدا لە گەلی عەلی بەگ ئەمڕۆ تەرمی دووەم قوربانیی رووداوەكە دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتی (هەڵوێست شاكر) لەلایەن تیمەكانیانەوە بە دووریی نزیكەی یەك كیلۆمەتر لە خوار شوێنی رووداوی خنكانەكە دۆزرایەوە.

پێنجشەممەی رابردوو 15ی ئەم مانگە دوو برا بە ناوەکانی (هەڵوێست شاکر لەدایکبووی 1997) و (مەبەست شاکر لەدایکبووی 1998) و دانیشتووی هەولێر، لەگەڵ دوو هاوڕێی دیكەیان بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لە گەلی عەلی بەگ كرد و دواتر تووشی ئەو رووداوە هاتن.

تەرمی (مەبەست شاكر) قوربانیی یەكەم بە كاتژمێرێك پاش رووداوەكە دۆزرایەوە، بەر لەوەی ئەمڕۆش تەرمی قوربانیی دووەم بدۆزرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەستا ڕەسوڵ: دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ دەبێتە مێژووییەکی دیکە و کوردستان بەرەو ئاقارێکی دیکە دەبات

وەستا ڕەسوڵ ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووەی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورەی هەیە. وەستا ڕەسوڵ،…
Total
0
Share