سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و ئاڵۆزییەکانەوە گەشەی ئابوری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست خاوبووەتەوە.
سەبارەت بە گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی لە نوێترین ئاماریدا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەوەی ئاشکراکردووە، پێداچوونەوەیان بە پێشبینییەکانی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کردووە و بۆ ئەمساڵ تا ئێستا 2.9٪ کەمیکردووە، کە هۆکارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و ململانێکانی ناوچەکە.
کریستالینا جۆرجیڤا، بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، “کەرتی گەشتیاریی چەند وڵاتێکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەریی ململانێکانیان لەسەرە و ئەوەش کاریگەری خراپی کردووەتە سەر ئابووری ئەو وڵاتانەی پشت بەو کەرتە دەبەستن، هاوکات هێرشەکانی دەریای سووریش کاریگەرییان لەسەر تێچووی بازرگانی لەسەر ئاستی جیهان داناوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەهۆی بارودۆخی ئەو ناوچەیەوە، ئاڵەنگارییەکانی ئەو وڵاتانەی لە هەوڵی تێپەڕاندنی شۆکی ئابوریدان چەند هێندە زیادکردووە و بەردەوامی ململانێکان کاریگەری خراپتری لەسەر ئابوری وڵاتانی ئەو ناوچەیە دەبێت و گەشەی ئابوری خاودەکاتەوە لەمساڵدا”.