بۆندی زەیاش لە دوایین ساتدا کێشەی تێکەوت

ڕایەڵەی یانەکانی ئەوروپا و فەرەنسا بە فەرمی داواکارییەکی یانەی پاریس سان جێرمان-یان بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستی حەکیم زەیاش ڕەتکردەوە.

دوای ئەوەی حەکیم زەیاشی مەغریبی پشکنینە پزیشکییەکانی لە پاریس سان جێرمان ئەنجامدا و تەواوی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی لە چێڵسی-یەوە بۆ پاریس کۆتاییهات، بەهۆی هەڵەیەکی کارگێڕییەوە تەواوی گواستنەوەکە شکستیهێنا.

هەڵەکە لە یانەی چێڵسی-یەوە بووە، کە دواکەوتووە لە ناردنی چەند بەڵگەنامەیەکی یاسایی، لە ئێستاشدا ئیدارەی پاریس سان جێرمان داوای لە ڕایەڵەی یانە پیشەگەرەکانی ئەوروپا و فەرەنسا کردووە بە دۆسییەکەدا بچنەوە و ڕێگەیان پێبدەن لەدوای وادەی گواستنەوەکانی زستانە گرێبەستەکە واژۆ بکەن، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە داواکارییەکە بە فەرمی ڕەتکرایەوە.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان پاریس و چێڵسی، بڕیاربوو زەیاش بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز درێسی سان جێرمان بپۆشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەمینلەرزەى وەرزشی.. ئیدارەى یۆڤانتۆس دەستیلەکارکێشایەوە

ستافی کارگێڕیی یوڤانتۆس دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد یانه‌ی یۆڤانتۆس لە ڕاگه‌یاندراوێکی فه‌رمیدا پشتڕاستیکردەوە، کە دەستەی بەڕێوەبەری یانەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش…
Total
0
Share