وەزارەتێکی هەرێم دامەزراندنی راگەیاند

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم نۆ هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی نۆ هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست وەك مامۆستا رادەگەیەنێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، دامەزراندنەکە بۆ پەیمانگای هیوای نابیستان و رووناهی نابینایانە لە پارێزگای دهۆك.

وەزارەتەکە مەرجەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت:

*پێویستە خوازیاری فۆڕم دانیشتووی ناوەندی قەزای دهۆك بێت و مەرجە بڕوانامەی بەكالۆریۆس-ی بۆ پسپۆڕیەكانی (زانست، میوزیك، بیرکاری، ئینگلیزی، تەكنەلۆجیای زانیاری، هونەر، عەرەبی، كوردی) هەبێت.

* داواکاری فۆڕم نابیت لەكەرتی گشتی دامەزرابێت.

* كار تەنها بە فۆرمی رەسەنی پەسەندكراو دەكرێت.

* داواکار پێویستە تەمەنی لەنێوان 24بۆ 35ساڵ بێت.

* ئاگاداركردنەوەی هاوڵاتییان دوو رۆژ پێش دابەشكردنی فۆڕم دەبێت.

* دابەشكردنی فۆڕم بۆماوەی یەك رۆژ دەبێت.

* ⁠داواکاری فۆڕم پێویستە کۆپی بڕوانامە و کارتی زانیاری و ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی پێبێت.

شوێنی دابەشکردنی فۆڕم بەڕیوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی دهۆک لە کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی تاوەکو کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ رۆژی سێشەممە بەرواری 13ی شوباتی 2024 دەبێت.

وەرگرتنەوەی فۆڕم یان دواکات بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕم رۆژی سێشەممە 20ی شوباتی 2024 لەهەمان شوێن بەڕیوەبەرایەتیی چاودێری کەمئەندامانی دهۆک.

بابەتی پێشتر

هاککەرێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

لوتکەی حکومەتەکانی جیهان بۆ ساڵی 2024 بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی…
Total
0
Share