وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە چاوپێكەوتنێكدا كەسێك كەوا خۆی ناساندووە نوێنەری زەردەشیەكانە، بە شێوەیەكی نالۆژیك و دوور لەبەھای پێكەوەژیان، ھەندێك رستەی ناشیاو بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز و (واجباتی تری ئایینی)بەكارھێناوە كە بەتوندی ئیدانەی ئەو جۆرە لێدوانانە دەكەین.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە لە چاوپێكەوتنێكدا كەسێك كەوا خۆی ناساندووە نوێنەری زەردەشییەكانە بە شێوەیەكی نالۆژیك و دوور لەبەھای پێكەوەژیان، ھەندێك رستەی ناشیاو بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز و واجباتی تری ئایینی بەكارھێناوە كە ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە لێدوانانە دەكەین دژی بنەمای ئایینی و پێكەوەییە، جەخت لەم پێكەوەژیانە دەكەینەوە كە لە نێوان ئایینەكاندا ھەیەوە و بە ھەموو شێوازێك دەیپارێزین و بەرگری لێدەكەین، كە خاڵی بەھێزی كوردستانە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە ھەموو لایەك رایدەگەیەنین ئەو كەسەی ئەم لێدوانانەی داوە ھیچ پەیوەندییەكی بە نوێنەرایەتی زەردەشتیان لەوەزارەت نییە وئەمە (رای زەردەشتەكانیش نییە) بەڵكو ئاماژە و دەربڕینەكانی گوزارشتە لە كەسی خۆی.