ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەنگاو – چەمچەماڵ کەسێک گیانیلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، لەسەر رێگای سەنگاو – چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، لە ئەنجامدا سێ کەس برینداربوون کەسێکیش گیانیلەدەستداوە کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.