کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی پێوانەی کێشی ئەو کەسانە دەکات کە بە فڕۆکەکانی گەشت دەکەن

هێڵی ئاسمانی فینلەندی فین ئەیر دەستیکردووە بە پێوانەکردنی کێشی ئەو کەسانەی بە فڕۆکەکانی گەشت دەکەن لەگەڵ جانتاکانی شانیان، ئەمەش لە پێناو باشترکردنی هاوسەنگی فڕۆکەکان.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆمپانیاکە، ئەم هەنگاوە رێگەیەکە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و هاوسەنگی فڕۆکەکان و تەواویی زانیاری کەسی گەشتیاران پارێزراوە.

کۆمپانیای  کۆمپانیای فین ئەیر لەم هەفتەیەدا لە فڕۆکەخانەی هێلسنکی دەستی بە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی کرد، ئەمەش مشتومڕی لەسەر پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا دروستکرد.

کەسێک نووسیویەتی “پێموانییە ئەمە دەستێوەردان بێت یان ناپێویست بێت” و بە ڕێوشوێنێکی رەوایە، لە کاتێکدا هەندێکی تر پێیان وایە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی “فۆبیای قەڵەوی”دا دێت و رەنگە ببێتە سووکایەتیکردن.

بەڵام کۆمپانیاکە وتویەتی کە ئێمە ئەوە تۆمارناکەین کە کێ کێشی چەند بووە یاخود لەسەر کام کورسی دانیشتووە، تەنها ئەوەندە نەبێت لەپێناو سەلامەتی سەرنشینان و گەشتی سەلامەت ئەو کارەدەکەین.

 

 

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

عومرەکارێکی کورد بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تێلیگرام له‌ به‌شێك له‌ وڵاتانى ئاسیا و ئه‌وروپا له‌كاركه‌وت ‏

لە چەند وڵاتێكی كیشوه‌رەكانى ئاسیا و ئه‌وروپا، تێلیگرام لەکارکەوت و بەکارھێنەرەکانی ‏ئه‌په‌كه‌ش ڕاپۆرتیان لەبارەی لەکارکەوتنەكەوە ئاراسته‌ى كۆمپانیاكه‌ كرد.‏…
Total
0
Share