چوارچێوەی هەماهەنگی: لەگەڵ دوورخستنەوەی تەواوەتی هێزەبیانییەکانداین

ئەنجومەنی نوێنەران راگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق تاوتوێ دەکات و سەرۆکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، لەگەڵ دوورخستنەوەی تەواوەتی هێزە بیانییەکانداین.

عەلی فەتلاوی، سەرۆکی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێکی چارەنوسساز پەیوەست بە راگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق ئەنجامدەدات.

وتیشی، ناتوانین لەسەر هێرشەکان بۆ سەر سەروەریی خاکی عێراق بێدەنگ بین، ئەو هێرشانە پێشێلکاری جددین.

ئاماژەی بەوەش کرد، زۆرینەی پەرلەمان لەگەڵ دوورخستنەوەی تەواوەتی هێزە بیانییەکانین لە سەرجەم خاکی عێراق.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەوقافی هەرێم: ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی گەشتی حەج ده‌كرێت

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویستە بەشێوەیەکی زۆر باش پڕۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share