ئەمڕۆ ماڵپەڕی تایبەت بە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کەوتەکار و لەو رێگەیەوە کار و چالاکییەکانی بڵاودەکرێنەوە.
ئەمڕۆ، هەینی ماڵپەڕی قوباد تاڵەبانی کەوتەکار، کە تێدا هەواڵ و چالاکییەکانی تایبەت بە ناوبراو و ئەو وتارانەی کە لە بۆنە و رێورەسمە جیاوازەکان پێشکەشیان دەکات بڵاودەکرێنەوە.
هاوکات هەر لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە هاوڵاتییان هەر بیرۆکە و پێشنیارێکیان هەیە و دەیانەوێت قوباد تاڵەبانی لێئاگاداربکەنەوە دەتوانن بینێرن.