كۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێم بەرزكردەوە

كۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێم بەرزكردەوە.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، چاوەڕواندەكرێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی تاوكێ بۆ 80 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبكرێتەوە كە لە بازاڕەكانی ناوخۆی هەرێمدا دەفرۆشرێت.

كۆمپانیاكە راشیگەیاندووە، بەر لە راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە كێڵگەكانی تاوكێ و پشكبیر، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی تاوكێ رۆژانە نزیكەی 95 هەزار بەرمیل بووە، بەڵام لە چارەكی سێیەمی ساڵی 2023دا ئاستی بەرهەمێنان دابەزیوە بۆ نزیكەی 35 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت لە ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی تاوكێ بۆ 80 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی مووچە لە بەغدادەوە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share