لە نەورۆزدا لە سلێمانی هیچ حاڵەتێكی تەقە و شەڕ تۆمارنەكراون

بۆ نەورۆزی ئەمساڵ، هیچ حاڵەتێكی تەقە و شەڕ لەلای پۆلیس تۆمارنەكراوە، 150 حاڵەتی كتوپڕیش هەبوون و زۆربەیان لەشوێنی خۆیاندا چارەسەر كراون.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی نەورۆزدا لە سلێمانی هیچ حاڵەتێكی تەقەكردن و شەڕ لەلای پۆلیس تۆمارنەكراون و ڕووداوی لەو شێوەیە ڕوویاننەداوە.

لای خۆیەوە سامان نادر بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی 20 و 21ی مانگ 150 حاڵەتی كتوپڕ لە سلێمانی هەبوون، نزیكەی 100 حاڵەتیان هەر لە شوێنی خۆیاندا چارەسەركراون، ئەوانەی دیكەش چوونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتن و چارەسەریان بۆ كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیندسی گراهام: کورد هاوپەیمانی متمانەپێکراوی ئەمریکایە

سیناتۆرێکی ئەمریکا، رایگەیاند، کورد هاوپەیمانی متمانەپێکراوی ئەمریکایە. لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکا دەڵێت، “کورد هاوپەیمانی متمانەپێکراوی ئەمریکایە و نامانەوێت…
Total
0
Share