پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

رۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر خاكی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدات.

بەپێی بڵاوكراوەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێدا هاتووە رۆژی شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر خاكی عێراق كۆدەبێتەوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، شەوی رابردوو لە ناوچەی مەشتەلی بەغداد ئۆتۆمبێلێك كرایە ئامانج و سێ كەسی تێدابوون كە هەرسێكیان كوژران و دوای رووداوەكەش خۆپیشاندان لە دژی ئەو هێرشانە لە شاری بەغداد ئەنجامدرا.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share