ئەحمەد داود ئۆغلو: سوپاسی برا کوردەکانمان دەکەین

ئەحمەد داود ئۆغلو سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا رەخنە لە بەرپرسانی وڵاتەکەی دەگرێت کە سوپاسی کوردیان نەکردووە لە بەرامبەر ئەو هاوکاریانەی گەیاندوویانەتە وڵاتەکەیان..

ئەحمەد داود ئۆغلو سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە رەخنەی ئاراستەی حکومەتی وڵاتەکەی کردووە کە ئەو وڵاتانی هاوکاریی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەیان کردووە بە زمانی خۆیان سوپاسیان کردوون، بەڵام سوپاسی هاوڵاتییانی کورد نەکراوە.

ئۆغلو نووسیویەتی، “با سوپاسی برایانی کوردمان بکەین، لە لەلایەن وەزیری دەرەوەوە پشتگوێ خران، سوپاس”.

لە چەند رۆژی رابردوودا حکومەتی تورکیا لیستی ناوی ئەو دەوڵەتانەی بڵاوکردەوە کە هاوکارییان پێشکەش بە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی 6 ی ئەم مانگە وڵاتەکەی کردبوو و بە فەرمی سوپاسی کرد، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئاماژە بەو هاوکارییانە نەکرابوو کە لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی وڵاتەکە کرابوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: پارتی بەم سیاسەتەی ئێستای دەیەوێت هەرێمی كوردستان بكات بە دوو بەشەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە حكومەتی هەرێمەوە 250 دیناری چاپ بۆ پرۆژەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی…
Total
0
Share