هۆشدارى لەبارەى هاککردنى هەژمارى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوى کارى خێرخوازییەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر بڵاویکردەوە، ماوەی دوو رۆژە زیاد لە 10 هەژمارى فەیسبوک و سناپى ژنان لەلایەن پەیجێکی ساختەوە بەناوی “دەزگای خێرخوازی” دەستی بەسەرداگیراوە.

روونیشیکردەوە، پەیجەکە چاتت بۆ دەکات و دەڵێت ئێمە پارە یان مۆبایل دەکەینە خێر و کارتێکمان بۆ بنێرە بۆ ئەوەى ئێمەش لینەکەکەت بۆ بنێرین و خۆت تۆمار بکەیت.

کاتێک لینکەکە دەکەیتەوە و زانیاریی هەژمارەکەتی تێدا دەنووسی، ئەوان راستەوخۆ دەست بەسەر هەژمارەکەتدا دەگرن و هەژمارەکەت هاک دەکەن، بەڕێوەبەرایەتییەکە وا دەڵێت.

هۆشداریشدەدات و دەڵێت، پەیجەکە بە ناوى “بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، 25 ملیۆن و 100 مۆبایلی جۆری ئایفۆن دەکەینە خێر” ئەو کارە دەکەن و، داوا لە هاوڵاتییان دەکات ئاگاداری ئەم پەیجە ساختانە بن “تا نەبنە قوربانی و بە هەزاران وێنە و ڤیدیۆی خۆت و خێزانەکەت نەچێتە دەستیان و هەڕەشەت لێبکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: سوپاسی هەڵوێستی شێخ قـ.ـەیـ.ـس خـ.ـەزعـ.ـەلی دەکەم بۆ پاڵپشتیکردنی قەوارەی دەوڵەتی عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی قەیس خەزعەلی بۆ دەستبەرداربوون لە هێزەکانی، بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share