جارێکی دیکە لەناو خاکی سوریا بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا بە ئامانجگیرایەوە.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە کێڵگەی نەوتی عومەر لە پارێزگای دێرەزوور هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا و دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەکە بیستراوە.
تا ئێستا هێزەکانی ئەمریکا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی هێرشەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.