شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: شەوی رابردوو سەقامگیریی عێراق بەئامانجگیرا

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمریکییەکان کە کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکێ میلیشیاکان لە بەغدا، دوژمنکاری بوو، پێشێلکاری ئاشکرای خاکی عێراقیش بوو.

لیوا تەحسین خەفاجی سەرۆکی شانەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە ئەمریکا ئۆتۆمبێلێکی سەر بە میلیشیاکانی کردووەتە ئامانجی هێرشی درۆنی کە دوو سەرکردەی میلیشیاکان تێدا کوژران، ئەم دووژمنکارییە نوێیە هەموو لێکتێگەیشتنەکان تێکدەدات.

سەرۆکی شانەی ئەمنیی عێراقی راشیگەیاندووە، لایەنی ئەمریکی و هێزەکانی هاوپەیمانان بە بەرپرسیار دەزانین لە کاردانەوەی ئەو کارە مەترسیدارانەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەلامەتیی عێراق دەکەن و بە روونی هەموو ئەو گفتوگۆیانە تێکدەدەن کە لە نێوان هەردوولادا ئەنجام دەدرێن، لە کاتێکدا ئەم بە ئامانجگرتنە دەستدرێژییەکی روون و پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە، کە ناوچەکە دەکێشێتە ناو کاردانەوەی مەترسیدارەوە.

بابەتی پێشتر

سبەی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دێت

بابەتی دواتر

ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی بەغداد هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share