شانەی ئەمنی: هێرشێکی مووشەکی کرایەسەر ناوچەی سەوز

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ناوچەی سەوزی بەغداد ڕووبەڕووی هێرشێکی مووشەکی بووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ئەمنی ئاشکرایکرد، هێرشەکە بە دوو مووشەکی جۆری کاتیۆشا بووە و یەکێکیان بەرلەوەی بکەوێتەخوارەوە تەقێنراوەتەوە، مووشەکی دووەمیان لە ناو مەیدانی بۆنەکانی ناوچەی سەوز کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی بەرکەوتوون.

بەپێی شانەی ئەمنی، هێزە ئەمنییە عێراقییەکان لەو ناوچەیە بڵاوبوونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە شوێنی ئاراستەکردنی مووشەکەکان دەکەن.

لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردووشدا لە دوایین هێرشدا ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرایە ئامانج و هێرشەکە لەڕێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دەیەوێت لە مانگی ئەیلولەوە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەست بە کشانەوە بکەن

بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە دوێنێ دووشەممەوە گفتوگۆکانی ئەمریکا و عێراق لە واشنتن دەستیانپێکردووەتەوە و…
Total
0
Share