کلۆپ پێنج بژاردەی لەبەردەستدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەرگری لیڤەرپوڵ

بۆ پڕکردنەوەی کەلێنە بەرگرییەکان، یۆرگن کلۆپ چانسی کڕینی پێنج یاریزانی لەبەردەستدایە

بەهۆی پێکانەکانەوە، پێکهاتەی لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا دووچاری کێشەی بەرگری گەورە بووەتەوە و لە گواستنەوەکانی زستانەی 2021 دەکرێت چارەسەربکرێت.

لە سەرەتای وەرزەوە هەریەک لە ڤێرجیل ڤان دایک و جۆ گۆمێز و جوێل ماتیپ دووچاری پێکان بوون، دوورکەوتنەوەی سێ سەنتەری بەرگری کێشەی ڕاستەقینەیان بۆ پێکهاتەی یۆرگن کلۆپ خوڵقاندووە، بەو ڕاهێنەرەکە ناچاربووە فابینیۆی بەرازیلی لە هێڵی ناوەندەوە بۆ پێگەی سەنتەری بەرگری پەلکێشبکات.

بەرازیلیەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا یانەکە پێویستی بە بەرگریکارێکی دیکەیە بۆ ئەوەی بەردەوامی بە ململانێکردنی گەورەکانی دیکە بدات و لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ بەردەوامبێت.

ڕۆژنامەکانی بەریتانیا شیکاریی بارودۆخەکەیان کردووە و دووپاتیدەکەنەوە، کلۆپ پێنج بژاردەی لەبەردەمدایە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکان بە یەکێک لەم یاریزانانە:

 

ئۆزان کابا: بەرگریکارە تورکیەکە لە ساڵی 2019وە بۆ یانەی شالکە هەشت یاریکردووە (705) خولەک، تەمەنی 20 ساڵە و نرخی گواستنەوەی 20 ملیۆنە.

جگە لە لیڤەرپوڵ، یانەی ئەی سی میلان هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.

 

سڤین بۆتمان: تەمەنی 20 ساڵە و لە یەکەم وەرزی بە درێسی یانەی لیلی فەرەنسییەوە ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە.

لیڤەرپوڵ بە هەلێکی گەورەی دەزانێت ئەم بەهرەدارە هۆڵەندییە بگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی و لەگەڵ ڤێرجیل ڤان دایکی هاونیشتیمانی لە یەک پێکهاتەی بەرگریدا کۆیانبکاتەوە.

 

دایۆت ئۆپامیکانۆ: یەکێکە لە باشترین سەنتەرەکانی بەرگری فەرەنسا و یانەی لایپزیچی ئەڵمانی، تەمەنی 22 ساڵە و نرخی گواستنەوەی 45 ملیۆن یورۆیە.

چەندین یانەی گەورەی وەک ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، یونایتد، چێڵسی، پاریس سانت جێرمان خواستیان لەسەر کڕینی نیشانداوە.

 

بین وایت: بە درێسی یانەی برایتۆنی ئینگلیزیەوە ئاستێکی خەیاڵی پێشکەشکردووە، تەواوی 15 یاری ئەم وەرزەی یانەکەی بەشداریکردووە و سەرنجی یانە زەبەلاحەکانی ڕاکێشاوە.

تەمەنی 23 ساڵە و سەرەڕای ئەوەی برایتۆن ئامادەنییە دەستبەرداریبێت، لەلایەن یانەکانی چێڵسی و مانچستەر یونایتدەوە داواکراوە.

 

ئیبراهیما کۆناتی: لەو ساتەوە ڤان دایک و ماتیپ تووشی پێکانبوون، کۆناتی بە یانەی لیڤەرپوڵەوە بەستراوەتەوە.

لەم وەرزەدا بەشداری زۆرینەی یارییەکانی یانەی لایپزیچی نەکردووە، بەهۆی پێکانەوە شەش یاری لە خولی ئەڵمانیا و شەش یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کردووە.

بابەتی پێشتر

هەڕەشەكانی سەر ئاسایش و ئابوریی عێراق زیاتر دەبن

بابەتی دواتر

لە پێنج یەک یان دووان.. بۆندە چاوەڕوانکراوەکانی یانەی بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share