چیرۆکی مۆرینیۆ و سێوە گەنیوەکە کۆتایی نەهاتووە !

مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕینەکانی تۆتنهام کێشەی هەیە

جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام، دووچاری هەمان ئەو کێشەیە بووەتەوە کە لە یانەکانی چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد تووشی هاتووە.

مۆو لە چاوپێکەوتنێکدا بەم شێوەیە لێکدانەوە بۆ ئەنجامە خراپەکانی تۆتنهام دەکات و دەڵێت، ” لە ژووری جلگۆڕینەکان خۆپەرستی بوونی هەیە، بەهەمان شێوە بەرژەوەندییە تایبەتیەکان، هەروەها پەیوەندی نێوان یاریزانان و لێپرسراوی کارەکانیان و پەیوەندی لێپرسراوی کارەکان و میدیاکان، هەموومانە لەبری بەرەوپێشبردنی ئەقڵیەتی خۆگونجاندن و خۆشەویستی بۆ یەکدی، من ئەوەت بۆ دەکەم تۆش ئەوەم بۆ بکە، ئەگەر 90 خولەکم پێبدەیت دەیبەینەوە، ئەگەر 90 خولەک یاریبکەم ناتوانین بیبەینەوە، ئەمە حاڵی ژووری جلگۆڕینەکانە”.

مۆرینیۆ پێی وایە یاریزانانی تۆتنهام بەپێی پێویست هەوڵ بۆ یانەکەیان نادەن

لێدوانەکانی مۆرینیۆ دەریدەخەن کە لە بارودۆخی ژووری جلگۆڕینەکانی سپێرز ڕازی نییە و ڕوبەڕوی دووبەرەکی بووەتەوە (وەک خۆی دەڵێت)، کە ئەوەش هەمان ئەو کێشانەیە لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی و مانچستەر یونایتد تووشی هاتوون و بەهۆیەوە دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد لەبارەی مارتیالەوە بڕیاری کۆتاییداوە

بابەتی دواتر

سێ ڕۆژە تەرمی ئەو گەنجە نەدۆزاوەتەوە كە لە دووكان خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێر ئاڵای جەنگی هەڵکرد

مانوێل نوێر ڕەخنەى توندی ئاڕاستەى ئیدارەى بایرن کرد بەوەى دەستبەرداری تۆنی تابالۆڤیچی ڕاهێنەری گۆڵچییەکان بوون. تۆنی ماوەى 11…
Total
0
Share