سەدر: سەرۆك وەزیرانی داهاتوو نە خۆرهەڵاتی دەبێت نە خۆرئاوایی

موقتەدا سەدر

ڕێبەری ڕەوتی سەدر بەڵێنی تێكنەچوونی ئاسایشی میللی دەدات و دەشڵێت، سەرۆك وەزیرانی داهاتوو نە خۆرهەڵاتی دەبێت و نە خۆرئاوایی.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا نووسیویەتی، “ئاسایشی میللی لە نیشتمانەكەم تێكناچێت، هیچی دیكە گرنگ نییە جگە لە سەلامەتی گەل و سەلامەتی عێراق”.

هەروەها سەدر داوای دانبەخۆداگرتن و دانانی بەرژەوەندییە گشتییەكان لەپێش بەرژەوەندییە تایبەتەكان دەكات.

لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا سەركردەكەی ڕەوتی سەدر ئاماژە بەوەدەكات، لەژێر سایەی یاسادا دژایەتیی گەندەڵی دەكەن، سیمای سەرۆك وەزیرانی داهاتووش ئاشكرادەكات و دەڵێت، “سەرۆكایەتیی وەزیران نە خۆرهەڵاتی و نە خۆرئاوایی دەبێت”.

پەیامە نوێیەكەی سەدر لەكاتێكدایە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین لایەنی سیاسی ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی یەكشەممەی ڕابردوو نیشانداوە و هەڕەشەی جۆراوجۆر دەكەن.

هەروەك بەشێك لە لایەنە شیعییەكان، بەبێ ڕەوتی سەدر، زنجیرەیەك كۆبوونەوەی یەك لەدوای یەكیان دەستپێكردووە، كە بەپێی هەندێك لە سەرچاوەكان هەوڵە بۆ ڕەتكردنەوەی كۆی ئەنجامی هەڵبژاردن، یاخود دروستكردنی بەرە و هاوپەیمانێتییەك بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام هەردوو هەوڵەكە بە ئەستەم دەزانرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت: هێشتا کارەکانمان لەبارەی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایینەهاتووە

سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت رایگەیاند، هێشتا کارەکانیان سەبارەت بە پرسی بڕیاردان لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایینەهاتووە. دکتۆر کەریم…
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەرمان پێگەیشت

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی گەنج ئاکام عومەر یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی پێشمەرگەمان…
Total
0
Share