دۆناڵد ترەمپ: چارەنووسێکی خراپ چاوەڕێی ئێران دەکات ئەگەر مینەکان لە گەرووی هورمز لانەبات

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئێران مینی لە گەرووی هورمز چاندبێت و پاکسازیی تێدا ئەنجامنەدات، چارەنووسێکی زۆر خراپ چاوەڕێی دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، ئەگەر ئێران هەر مینێکی لە گەرووی هورمز چاندبێت، هەرچەندە تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکمان لەبەردەست نییە کە ئەو کارەیان کردبێت، دەمانەوێت دەستبەجێ لاببرێن.

وتیشی، ئەگەر بە هەر هۆکارێک مین دانرابێت و لانەبرێن و پاکسازی ئەنجامنەدرێت، دەرئەنجامە سەربازییەکانی بۆ ئێران لە ئاستێکدا دەبن کە پێشتر نەبینراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. سەباح هەورامی: خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی سلێمانی لە هەموو پارێزگاکانی دیکە باشترە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی سلێمانی لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق (جگە لە بەغداد) باشترە. د.…
Total
0
Share