فەرەنسا ئاڵتونی تۆپی دەست و بالەی ئۆڵیمپیادی بەدەستهێنا

تیمەکانی فەرەنسا بۆ تۆپی دەست و بالە، بە بردنەوەیان لە دانیمارک و ڕوسیا میدالیای ئاڵتونیی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ 2020یان بەدەستهێنا.

لە یاریی کۆتایی تۆپی دەست، هەڵبژاردەی فەرەنسا بە ئەنجامی (25 – 23) بەسەر هەڵبژاردەی دانیمارکدا سەرکەوت و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

https://twitter.com/PChasserio/status/1424001861892415489

لە ڕوبەڕوبوونەوەی پلەی سێیەمیشدا ئیسپانیا بە ئەنجامی (33-31) لە تیمی میسڕیان بردەوە.

لەلایەکی دیکەوە تیمی فەرەنسا بۆ بالە، توانیان لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر ڕوسیا بە ئەنجامی (3-2) بردنەوە بەدەستبهێنن، بەهەمان شێوەی تیپی تۆپی دەست میدالیای ئاڵتونیی تۆکیۆ 2020یان چنییەوە.

بەپێی داتا تۆمارکراوەکان، تیمی بالەی فەرەنسا بۆ یەکەمجارە لەمێژوویدا پلەی یەکەمی ئۆڵیمپیاد بەدەستدەهێنێت، لە بەرامبەردا تیمی تۆپی دەستی کەڵەشێرەکان سێیەمجارە ئاڵتونی ئۆڵیمپیاد بە گەردنیدا هەڵدەواسێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئاڵتونی تۆکیۆ خرایە گەردنی تۆپی پێی بەرازیل

بابەتی دواتر

لەگەڵ هەڕەشەی کۆرۆنا مەراسیمەکانی موحەرەم لە عێراق و ئێران دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share