لیڤەرپوڵ لە کێبڕکێی بێلینگهام کشایەوە

یانەی لیڤەرپوڵ بڕیاریداوە لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 هیچ گرێبەستێک پێشکەشی جوود بێلینگهام نەکات.

ڕۆژنامەی “گاردیان”ی بەریتانی لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی لیڤەرپوڵەوە ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی ئەو یانەیە لە هەوڵەکانیان بۆ کڕینی جوود بێلینگهام وەستاون و دانوستاندنەکانیان ڕاگرتووە، بگرە بەشێوەیەکی یەکجارەکی لە هاوکێشەکە کشاونەتەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای بواری گواستنەوەکان لەو بارەیەوە دەڵێت، “نرخی بێلینگهام لەلایەن دۆرتمۆندەوە بە 135 ملیۆن و زیاتر دیاریکراوە، بۆ ئیدارەی لیڤەرپوڵ زۆر بەرزە، تەنانەت دەتوانن دووان تاوەکو سێ یاریزانی دیکەی لە هەمان پێگەدا پێبکڕن، بۆیە کشاونەتەوە.”

سەرچاوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، سەرەڕای کشانەوەی “ڕێدز”، بەڵام هێشتا یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، پاریس سان جێرمان، چێڵسی، مانچستەر سیتی لە هاوکێشەکەدا ماونەتەوە و بەردەوامن لە کێبڕکێکردن بۆ واژۆکردنی گرێبەستی یاریزانە ئینگلیزییەکە.

بابەتی پێشتر

فڕۆکەخانەی سلێمانی زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ ناو فڕۆکەخانە رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

ملیاردێرەکانی تەکنەلۆژیای جیهان لەمساڵدا 200 ملیار دۆلار زیانیان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share