کۆنفرانسی گشتیی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ کۆنفرانسی گشتیی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد و بڕیارە سێ رۆژ بەردەوامبێت کە تێیدا رێکخستنەوەی کاری رێکخراوەیی و هەیکەلی ئۆرگانەکانی مەکتەبی رێکخستن ئەو حزبە ئەنجامدەدرێت.

سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ کۆنفرانسی گشتیی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی بە دروشمی میتۆدێکی نوێ بۆ رێکخستنێکی سەردەمیانە بەڕێوەدەچێت، کە یەکێکە لە راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنفرانسی یەکێتی و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەش لە هۆڵی شەهید شیهاب دەبێت لە قەڵاچوالان”.

دەشڵێت، “لەم کۆنفڕانسەدا کاری رێکخراوەیی و هەیکەلی ئۆرگانەکانی مەکتەبی رێکخستن رێکدەخرێنەوە، بەرەو ئامانج و کاری باشتر هەنگاودەنێن”.

پێشتریش مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی لە مینی کۆنفرانسێکدا پێشنیار و راسپاردەكانی ئەندامانی سنووری مەڵبەندەكانی یەکێتی بۆ كۆنفرانسی گشتی وەرگرت.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بارینی باران و بەفر بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی گۆشتی سوور کەمکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بڕیاری لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورەوە دا و بەپێی بڕیارەکە هەردوو جۆری گۆشتی بەرخ…
Total
0
Share