رووداوێكی “هاتوچۆی تۆقێنەر” لە هەولێر روویدا

شەوی رابردوو رووداوێكی هاتوچۆ لە شۆردنگەیەكی ئۆتۆمبێل لە ناحیەی كەسنەزان روویدا و وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە “تۆقێنەر” ناویدەبات.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، شاگردێکی شۆردنگەكە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بەرەو شوێنی شۆردن دەجوڵێنێت، بەڵام لەوکاتەدا لەبەرئەوەی “پۆتینێک”ی تەڕی گەورەی لەپێدا بووە، قاچی لە پایدەری بەنزین گیربووە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە بەخێراییەکی زۆر بەرەو دیواری شۆردنگەكە رۆیشتووە.

لەو کاتەشدا شاگردێکی دیكە لە بەردەمیدا وەستاوە تا رێڕەوی پێ نیشانبدات، ئۆتۆمبێلەکە خۆی پیاداکێشا و، لەگەڵ دیوارەکە پێکیدادان، وەك ئەوەی فازڵ حاجی ئاماژەی پێداوە و وتی، لە دەرەنجامی رووداوەکەدا شاگردەکە زۆر بە سەختی برینداربوو.

دیمەنی ساتی رووداوەكە:

بابەتی پێشتر

دامەزراوەی شەهیدان 22 هەزار مامەڵەی ساختە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی یۆنان 79 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نایف كوردستانی ئازادكرا

ئەو كادرەی پارتی كە بەتۆمەتی سوكایەتیكردنی بە مەرجەعی باڵای شیعەكان دەستگیركرابوو، ئازادكرا. نایف كوردستانی كادری پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی…
Total
0
Share