بە سەرۆکایەتی وەفدێکی ئەمنی وڵاتەکەی، یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەل چەند بەرپرسێکدا کۆببێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی تورکیا دوای گەیشتنی بە بەغداد، چاوی بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق بکەوێت و چەند پرسێکی ئەمنی تاوتوێبکەن.
پێشتریش وەزیری بەرگری تورکیا لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ سەردانی سنووری عێراقی کرد بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو سەربازانەی لە عێراق گیانیان لەدەستدا بوو.