لە فلیپین پاسێک لەسەر شاخ کەوتە خوارەوە و 28 کەس بوونە قوربانی

لەسەر شاخێکی بەرزی ناوەڕاستی فلیپین پاسێک کەوتەخوارەوە و لە ئەنجامدا 17 کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسیش برینداربوون کە برینی ژمارەیەکیان سەختە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە شاری هامتیک لە کەرتی ئانتیک بووە
لە کاتێکدا روویداوە پاسەکە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی شاخەکە و لەو کاتەدا برێکی لەکارکەوتووە و کەوتووەتە خوارەوە هەر ئەمەش بووە ژمارەی قوربانییەکانی زیاتر کردووە.

فلیپین یەكێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین رووداوی هاتوچۆی تێدا روودەدات، هۆکارەکەشی پەیوەندی بە خراپی رێگەوبانەکان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسماعیل بەقائی: پرسی دانوستانەکانی ئەمڕۆ لە جنێڤ تەنیا پـ.ـیتاندنی یـ.ـۆرانیۆمە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، پرسی دانوستانەکانی ئەمڕۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ، تەنیا پیـ.ـتاندنی یـ.ـۆرانیۆم و…
Total
0
Share