حزبی شیوعی: چیتر بە پاساوی مەترسی پێشێلی ئازادییەکان نەکرێت

حزبی شیوعی رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتداران بە پێشێلکردنی مافەکان و بڕینی نانی هاوڵاتیان، ناتوانن درێژە بەدەسەڵات بدەن و داواشدەكات “چیتر بە پاساوی مەترسی، پێشێلی ئازادییەکان نەکرێت”.

مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە تیایدا دەڵێت، بۆ داکۆکیکردن لە نانی هەژاران و کۆی مووچەی مامۆستایان و کارمەندان و خانەنشینان و بەتایبەت مووچەی دواکەوتووی سێ مانگی ساڵی رابردوو و دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، مەڵبەندی هەولێری حزبمان بۆ ئەنجامدانی رێپێوانێکی مەدەنیانە بۆ بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و پێشکەشکردنی یاداشتنامەیەک، لە سەرەتای شوباتدا داخوازی مۆڵەتیان خستە بەردەم دەزگا بەرپرسەکانی هەولێر.

دەشڵێت، داوایانکرد لەبەر یادکردنەوەی شەهیدانی 1ی شوبات دوابخرێت، مەڵبەندی هەولێریش بۆ رێزگرتنی یادی ئەو شەهیدانە داواکەیان پەسەندکرد و دواتر بانگەواز کرا بۆ رۆژی 5ی شوبات، بەداخەوە دووبارە بە پاساوی پاراستنی ئەمنییەت داوایانکرد خۆپیشاندان نەکرێت، بەڵام هاورێیانمان سووربوون لەسەر چالاکییەکەیان.

مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعی ئەوەشدەخاتەڕوو، بەڵام لە بەیانیی ئەمڕۆوە هێزێکی زۆری چەکدار لە دەوروبەری بارەگای مەڵبەند و لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران مۆڵدرابوو بە مەبەستی رێگریکردن و ئەنجامنەدانی چالاکییەکە و رێگریان کرد لە بەرێوەچوونی خۆپیشاندانەکە بۆ شوێنی مەبەست.

روونیشیدەكاتەوە، بۆیە رێکخەرانی ئەرکەکە بڕیاریاندا لە بەردەم بارەگای مەڵبەند گردبوونەوەکە ئەنجام بدەن و بە خوێندنەوەی پەیامی خۆپیشاندەران و وتنەوەی دروشمەکانی داکۆکی لە ماف و ئازادییەکان، ئەو راستیانەیان بەگوێی دەسەڵاتدارانی هەرێمدا کە بە رێگری لە ئازادییەکان و پێشێلکردنی مافەکان و بڕینی نانی هاوڵاتییان، ناتوانن درێژە بە دەسەڵات بدەن و دواجاریش قەوارەی هەرێم کە لە بەردەم هێرش و پەلاماری درۆن و موشەک و بەزاندنی سنوورەکانیدایە، دەکەوێتە بەر مەترسیی زیاتر و بوار بۆ نەیاران فراوانتر دەبێت.

حزبی شیوعی ئاماژەشدەدات، سەرەڕای سەرکۆنەکردنی ئەم کارەی دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر، داواکارین چیتر بە پاساوی مەترسی پێشێلی ئازادییەکان نەکرێت و، هەرچی زووترە کار بۆ چارەسەری کێشەکانی هاوڵاتییان لە ژیان و مووچە و خزمەتگوزارییەکان بکرێت و دوانەخرێت.

جەختیشیدەكاتەوە، ئارامی نێوخۆیی، ئازادی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان زامنی پاراستنی قەوارەی هەرێم و کەمکردنەوەی درزە نێوخۆییەکانە بۆ رێگریکردن لە بەردەم پیلانی نەیارانی هەرێمدا.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری بەغداد دیاریکرا

بابەتی دواتر

لەگەڵ سەردانەکەی بلینکن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت سەقامگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو پلەبەرزكردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران ئەژماردەكرێت؟
ڕوونكردنەوە دەدرێـت

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە ئەگەر تا…
Total
0
Share