لە ئاكرێ سێ كەس بە تۆمەتی بێڕێزی بە كچان و خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ كاری نەشیاو دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاكرێ رایگەیاند، لەلایەن هێزەكانیانەوە كەسێك دەستگیركرا كە لە بەردەم دەرگای خوێندنگاكانی كچان بێڕێزی و كاری ناشارستانی بەرامبەر خوێندكاران و مامۆستایان ئەنجامداوە.
تۆمەتبار لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیناوە بە تاوانەكەیدا و بەپێی ماددەی (402) لە یاسای سزادان راگیراوە.
پۆلیسی ئاكرێ روونیشیكردەوە، لەلایەكی دیكەوە دوو تۆمەتبار كە ویستوویانە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ ئەنجامدانی كاری بەدڕەوشتی بەكاربهێنن دەستگیركران.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتباران (أ.ن.أ.) و (أ.ئ.أ.) دوای دەستگیركردن رێكارەكانیان بەرامبەر گیراوەتەبەر.