لە سلێمانی یارمەتی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر كۆدەكرێتەوە

لە سلێمانی-یەوە سێ ڕۆژ هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی هەولێر كۆدەكرێتەوە

بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر، لە سلێمانی ژمارەیەك لە ‏ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كەمپەینێكی سێ ڕۆژەیان ڕاگەیاند.‏

كەمپەینەكە بە سەرپەرشتی هەشت ڕێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی و بە هاوكاریی لایەنە ‏پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دەستیپێكردووە.‏

پەری عومەر، سەرۆكی یەكێك لە ڕێكخراوە بەشداربووەكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ‏ڕاگەیاند، ئامانج لە كەمپەینەكەیان گەیاندنی دەستی یارمەتییە بۆ زیانلێكەوتووانی لافاو لە ‏هەولێر.‏

وتیشی، لەمیانەی سێ ڕۆژی كەمپەینەكەدا، كە لەمڕۆوە دەستیپێكردووە، كەلوپەل و ‏پێداویستی كۆدەكەنەوە و داوای لە هاوڵاتییان و خێرخوازان كرد ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و ‏بەشداری بكەن.‏

شوێنی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەكەی سلێمانی ‏دەبێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت ئەو حوکمڕانییەی دێتەکایەوە خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، دەمانەوێت ئەو حوکمڕانییەی دێتەکایەوە خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات. ئەمڕۆ چوارشەممە بافڵ…
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی کۆمەڵ: عوسمان کانی کوردەیی لەمەوبەدوا هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە

بەهۆی پابەندنەبوونی بە بڕیاری فراکسیۆنەکەیەوە بە بەشدارینەکردن لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان عوسمان کانی کوردەیی…
Total
0
Share