جارێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دواخرا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک پێیڕاگەیاندین، دوای ئەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، کە پەروین فاتیح سەرۆکایەتی دەکرد، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە ئامادەنەبوونی ئەندامانی نەتەوەی عەرەب و تورکمان بوو، رێژەی یاسایی تەواو نەکرا، بەو هۆیەوە دوای تێپەڕینی دوو کاتژمێر بەسەر ئەو وادەیەی دیاریکرابوو، کۆبوونەوەکە دواخرا.
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو وەک وادەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە دیاریکرا، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دووشەممە دواخرا.